١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٣٨
ئێران و هەرێم کێشەکانی سنووری باشماخ چارەسەر دەکەن

جێگری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە کومیتەیەکی تایبەتی هاوبەش لە نێوان دوو وڵاتەکە بۆ چارەسەری کێشەکانی سنووری باشماخ پێک دێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئیران لە سلێمانی، ڕایگەیاند کە مەهدی شووشتەری، سەرکونسوڵی ئێران دیدارێکی لەگەڵ سەرتیپ چەتۆ ساڵح جێگری وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، دوو لایەنەکە سەبارەت بە کێشەی ڕاگیرانی بارهەڵگرە سووتەمەنییەکانی ئێران لە سنووری باشماخ و پەرویز خان و رێکاری چارەسەری کێشەکە و ئاسانکاری کاروباری گفتوگۆیان کرد.

چەتۆ ساڵح ڕایگەیاند کە بڕیارە دراوە، کومیتەیەکی هاوبەش لەلایەن بەرپرسانی دوو لایەنی سنووری باشماخ بۆ تاوتوێ کردنی ڕێکارەکانی چارەسەر کێشەکانی سنووری باشماخ لە کەمترین کاتدا پێک بێت.

342/